بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە وۆرکشۆپێک ئەنجام دەدات

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/١/١٠ لیژنەی دڵنیایی جۆریی بەشی یاسا سەر بەکۆلێجی یاسای زانکۆی هەڵەبجە وۆرک شۆپێکی ئەنجامدا.
وۆرک شۆپەکە لەژێر ناونیشانی دادگای باڵای فیدڕاڵ دامەزراوەیەکی یاسایی یا ناوەندێک بۆ ململانێی سیاسی بۆ هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د هێمن عبدالله محمد ، م.د. لقمان حکیم ڕەحیم ، م.ی دڵشاد حامد دەروێش ئەنجامدرا.
دەسپێکی وۆرکشۆپ م.ی. دڵشاد حامد بە سیمیناری دادگای باڵای فیدڕاڵ یاسا پێکهێنەرەکانی ئەو دامەزراوە باڵایەی ڕونکردنەوە .
پاشان لە سیمیناری دوەمدا پ.ی.د هێمن عبداللە خوێندنەوەیەکی بۆ هەمواری یەکەمی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە(٣٠)ی ساڵی (٢٠٠٥) کرد. لە کۆتا سیمیناری وۆرکشۆپ م.د.لقمان حکیم ڕەهەندە سیاسیەکانی هەموارکردنی یەکەمی یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕونکردنەوە.
لە کۆتاییدا بە سەرنج و تێبینییەکانی ئامادەبووان وۆرکشۆپەکە کۆتایی پێهێنرا.

Sharing is caring!