لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان وۆرکشۆپی(گۆرانكاريه‌ نوێكان له‌ داده‌وه‌رى تۆپى باله‌ و تۆپى باسكه‌ و تۆپى پێ) بەڕێوەچوو

 10ی 1ی 2022 لە هۆڵی سيمينارى كۆلێژ بە ئامادەبوونی پ.ى.د.جلال خضر احمد  ڕاگری کۆلێجى پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران وۆرک شۆپێکی ناوخۆیی بە ناونیشانی (گۆرانكاريه‌ نوێكان له‌ داده‌وه‌رى تۆپى باله‌ و تۆپى باسكه‌ و تۆپى پێ) ئەنجامدا .
وۆرک شۆپەکە لەلایەن بهاالدين جلال حمه‌امين وەک ڕێکخەری وۆرک شۆپەکە بەڕێوەچوو ، بۆ هەریەک لە بەڕێزان:
یەکەم / م.ى. نه‌به‌رد ئه‌حمد اسماعيل ، بەناونیشانی (گۆرانكاريه‌ نوێكان له‌ داده‌وه‌رى تۆپى باله‌) وەرزش چۆن کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دروست بکات .
دووەم / م.ى. سوهيب مصطفى عبدالقادر ، بەناونیشانی (گۆرانكاريه‌ نوێكان له‌ داده‌وه‌رى تۆپى باسكه‌) .
سێیەم / م.ى.جێگر عبدالقادر عبداللە ، بەناونیشانی (گۆرانكاريه‌ نوێكان له‌ داده‌وه‌رى تۆپى پێ)

لە کۆتاییدا بە گفتوگۆ و پرسیاری ئامادەبووان وۆرک شۆپەکە کۆتایی هات.

Sharing is caring!