بەشی گەشت و گوزار لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

بە نوسراوی ژمارە (٢٣٣) لە ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١/٥)ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە تیایدا لاری نەبوون لە سەرکردنەوەی بەشی (گەشت و گوزار) لە کۆلێجی یاساوکارگێڕی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕادەگەیەنێت، ئەمەش پاش ئەو داوایەی زانکۆی هەڵەبجە دێت کە لە نوسراوی ژمارە (٣٠٥٤) لە ڕێکەوتی (٢٠٢١/١٠/٢٥) بۆ وەزارەتی بەرز کردبوویەوە.
ئەمەش هەنگاوێکی زانستی گرنگە بۆ ئەوەی بەشێکی پێویست بۆ دەرچووانی گەشتوگوزار لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بکرێتەوە تاوەکو کادری زانستی و ئەکادیمی لەم چوارچێوەیەدا پێبگەیەنێت،کردنەوەی بەشەکە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ دەست پێدەکات و خوێندن تیایدا چوارساڵە.

Sharing is caring!