نوێنه‌رى خوێندكارانى ئێوارانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ سوپاسنامه‌ى‌ پێشكه‌شى سه‌رۆكى زانكۆ كرد

ئه‌مڕۆ 2ى 1ى 2022، نوێنه‌رى خوێندكارانى ئێواران، سه‌ردانى پ.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ى‌ كردو له‌به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و داواكارييه‌كانياندا سوپاسنامه‌ى پێشكه‌شى سه‌رۆكى زانكۆ كرد.

ئه‌ياد عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌رى خوێندكارانى ئێواران له‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ رايگه‌ياند: سه‌ردانى سه‌رۆكى زانكۆمان كردووه‌ تاوه‌كو سوپاسنامه‌ى پێشكه‌شبكه‌ين، به‌هۆى جێبه‌جێكردنى داواكاريييه‌كانمان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانمان.

وتيشى: ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ى كه‌ چه‌ند كێشه‌و داواكارييه‌كى ديكه‌شمان هه‌بووه‌ ئه‌وانه‌شيان بۆ چاره‌سه‌ركردين، دووباره‌ زۆر سوپاسيان ده‌كه‌ين.

Sharing is caring!