سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌دواداچوونى بۆ كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بەشەناوخۆییەکان كرد

ئه‌مڕۆ 2ى 1ى 2022 ، پ.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌و د.ره‌نجده‌ر محه‌مه‌د ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ‌ بۆ كاروبارى خوێندكاران، به‌شه‌ ناوخۆييه‌كانى كچان و كوڕانى زانكۆكه‌يان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ نزيكه‌وه‌ به‌دواداچوونيان بۆ كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بەشەناوخۆییەکان كرد.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ش خۆى دەبینێتەوە لە گۆڕینی دەرگا و پەنجەرە و په‌رده‌و راخستنى كومبارو چارەسەرکردنی سیستمی ئاو و بۆیاغکردنەوەی دیوار و گوڕینی دەستشۆرو چەندین پێداویستی دیکە.
كارى ئه‌م نۆژه‌نكردنه‌وه‌يه‌ش له‌لايه‌ن ليژنه‌كانى سه‌ر به‌ مه‌كته‌بى دارايى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی جێبه‌جێده‌كرێت.
سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى زانكۆو ياريده‌ده‌ره‌كه‌ى بۆ دڵنيابوونه‌وه‌ بوو له‌ كارى ئه‌و ليژنه‌يه‌ى كه‌ هه‌ستاون به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شه‌ ناوخۆييه‌كان تاوه‌كو له‌ كاتى خۆيدا كاره‌كه‌يان ته‌واوبكه‌ن و له‌ يه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتووه‌وه‌ خوێندكاران بتوانن بچنه‌وه‌ ناو ژووره‌كانى خۆيان و به‌كاريبهێنن، ته‌نيا چه‌ند ئيشێكى كه‌م نه‌بێت كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ژووره‌كان ئه‌نجامده‌درێت و رێگرى له‌به‌رده‌م خوێندكاران دروست ناكات.

Sharing is caring!