سەرۆکی زانکۆ و ئەنجومەنی کۆلێژی یاساو کارگێڕی سەردانی کونسوڵی کۆریای باشوریان کرد

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٦ سەرۆکی زانکۆ پڕۆفیسۆر د.مهاباد کامیل لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. سیروان حامد احمد ڕاگری کۆلێجی یاساو کاگێڕی و مامۆستا ئاکۆ سەرۆکی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی و م.ی. هێمن شەوکەت علی سەرۆکی بەشی یاساو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بانگێشتنامەی سەرکونسۆڵی کۆریای باشور دیدارێکی پڕبایەخ ئەنجامدرا.
لەمیانەی دیدارەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ باسی ڕۆڵی زانکۆی هەڵەبجە و کاریگەری لەڕوی ڕۆشنبیری و کەلتوری و زانستی لەناوچەکەداو ودروستکردنی پەیوەندی زانستی و ئەکادیمی و لەگەڵ زانکۆکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکان کردو پاشان هەریەک لە بەڕێزان پ.ی دکتۆر سیروان و م.ئاکۆ و م.ی هێمن باسیان لە دروستکردنی پەیوەندی و کاری هاوبەش کرد لە نێوان زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆکانی کۆریای باشور . بەڕێزیان زۆر بەخۆشحاڵییەوە بڕیاریاندا کاری جدی بکەن لەڕووی زانستی و دروستکردنی پەیوەندی و هەمائاهەنگی لەنێوان زانکۆکانی کۆریای باشور و زانکۆی هەڵەبجەو هەم لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەڵێنیاندا بۆ کارکردن لەسەر ئەوەی هەڵەبجە بکەنە دەستەخوشکی زانکۆیەکی کۆریای باشور.

Sharing is caring!