کۆمەڵێک لە پێداویستی هەنوکەیی بۆ بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە دابین دەکرێت

ئەمڕۆ  ٢٠٢١/١٢/٦ بەرێز د.ڕەنجدەر محمد عزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پێشوازی کرد لە بەڕێزان سامان یوسف نوێنەری هەڵەبجە گروپ و نوێنەری پارێزگاری هەڵەبجە کرد. لە سەردانەکەیاندا هاوکاری بەڕێز ئاسۆی حاجی محمد بامۆکی سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجەیان گەیاندە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆمان کە بریتی بوون لە کۆمەڵێک پێداویستی هەنوکەیی (تەباخ و سۆپا و گسکی کارەبا).
لە بەرامبەردا د.رەنجدەر بە ناوی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەوە سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێزان ئاسۆ محمد بامۆکی و نوێنەری پارێزگار کرد لە بەرامبەر بە تەنگەوە هاتنی پێداویستییەکانی خوێندکاران.

Sharing is caring!