زانکۆی کۆڤێنتری و زانکۆی هەڵەبجە کاری زانستی هاوبەش ئەنجامدەدەن

لەچوارچێوەی چالاککردنی رێکەوتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی کۆڤێنتری، رێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٢ لیژنەی زانستی بەشی زمانی ئینگلیزی لەگەڵ سکوڵی زانستە مرۆڤایەتیەکان و دکتۆر ئاراز جەمال ئاغا لە زانکۆی کۆڤێنتری کۆبونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا.
مەبەستی سەرەکی کۆبونەوەکە بریتی بوو لە گوێگرتن لە داواکاری و پێداویستیە زانستیەکانی بەشی زمانی ئینگلیزی لەلایەن نوێنەرانی زانکۆی کۆڤێنتری.

لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان هەردوو زانکۆ بڕیاردرا کە لە ماوەکانی داهاتودا بەشێوەیەکی کرداری پلانی هاوبەشی هەردوولا بخرێتە بوای جێبەجێکردنەوە کە بەسەر چەند تەوەرو قۆناغێکدا دابەشکراون.
لە قۆناغی یەکەمدا، هەردو زانکۆ ۆرکشۆپی هاوبەش ئەنجامدەدەن بۆ ستافی ئەکادیمی و خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی.

قۆناغی دووەم بریتی دەبێت لە پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە بەشی زمانی ئینگلیزی و هەروەها پەرەپێدانی توانایی مرۆیی ئەکادیمی بەشەکەو کارکردن بۆ ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی و مۆبیڵیتی خوێندکاران لەنێوان هەردولادا و وە هەماهەنگی کردن لە بواری توێژینەوەی زانستیدا.

Sharing is caring!