یەکەم خولی پێداگۆجی لە زانکۆی هەڵەبجە دەست پێدەکات

ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەین کە ناویان تۆمارکردووە و پسوڵەیان بڕیووە بۆ بەشداری کردن لە خولی پێداگۆجی. خولەکە لەڕۆژی 4 شەممە ڕێکەوتی 2021/12/8 دەست پێدەکات لە ناو کامپی زانکۆ کاتژمێر 3 ی دوای نیوەڕۆ.

یەکەم مۆدیۆلی خول بریتی دەبێت لە ICT module.

بۆماوەی یەک مانگ و هەفتەی 2 ڕۆژ، ڕۆژانی 4 شەممە و5 شەممە.
شوێن سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە. هۆڵی CDC نهۆمی  سێهەم.

بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم بەشداربووان

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و پێداگۆجی زانکۆی هەڵەبجە

2021/12/4

Sharing is caring!