زانکۆى هەڵەبجە خەڵاتى ڕێزلێنان دەبەخشێتە خوێندکارانى بەشى زمانى ئینگلیزى

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٦ى ١٠ى ٢٠٢١ لە هۆڵى کتێبخانەى ناوەندى بە ئامادەبوونى د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکى زانکۆ و ڕاگرو سەرۆک بەش و مامۆستایان و خوێندکارانى بەشى زمانى ئینگلیزى لە مەراسیمێکى شایستەدا خەڵاتى سوپاس و پێزانین بەخشرایە بەشداربووانى خوولى ( ئاڵنگارییەکانى ڤایرۆسىcovid -19  لەسەر پرۆسەى وانە ووتنەوەو فێربوون ) , سەرەتا سەرۆکى زانکۆ ووتارێکى پێشکەش کردوو پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانى بەشداربووى خوولەکە کردو ڕۆڵیانى لە پێشخستنى زانکۆدا بەرز نرخاندو داواى لێکردن کە کارى باشترو گەورەتریان لێ چاوەروان دەکرێت و ئەمە دوایین کاریان نەبێت و پێگەتان هەبێت لە کۆمەڵگادا , خوولەکە لە ٩ى ٦ى ٢٠٢١ دەستى پێکرد بەهەماهەنگى  زانکۆى کۆڤێنترى و بەشى زمانى ئینگلیزى زانکۆى هەڵەبجە بۆ سەرجەم قۆناغە جیاوازەکانى بەشەکە بەهەردوو خوێندنى بەیانیان و ئێواران , خوولەکە بۆ ماوەى ١ ڕۆژ بەردەوامى هەبوو بە بەشدارى ٣٦ مامۆستاو خوێندکار .

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا لەلایەن سەرۆکى زانکۆ و ڕاگرى کۆلێج خەڵاتەکان بەخشرایە بەشداربووان .

 

 

 

Sharing is caring!