ڕێزلێنان بەخشرایە ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە

ئەمڕۆ دووشەمە ٢٠٢١/٨/٢٣ بەڕێزان د.ڕەنجدەر محمد عزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و د.جەلال خضر ئەحمەد ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و بەرێوبەری بەشە ناوخۆییەکانی کچان و کوڕانی زانکۆی هەڵەبجە،سەردانی کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجەیان کردو لە لایەن بەڕێز د.کارزان عبدللە محمد ڕاگری کۆلێژەوە بە گەرمی پێشوازیکران.
لە سەردانەکەدا بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێز د.کارزان کرد لە پای هاوکاری کردنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە لە ماوەی دووساڵی ڕابردوداو خزمەتکردن بەخوێندکاران و پرۆسەی زانست و خوێندن.
لە کۆتاییدا خەڵاتی سوپاس و ڕێزلێنیان پێشکەش بە بەڕێز د.کارزان کرد.

Sharing is caring!