راپۆرتی ئاژانسی فرانس پرێس و رۆژنامەی الزمان لەگەڵ ژنانی یەكە ئیدارییەكانی پارێزگای هەڵەبجە

راپۆرتی ئازانسی فرانس پرێس و رۆژنامەی الزمان لەگەڵ ژنانی یەكە ئیدارییەكانی پارێزگای هەڵەبجە
*مەهاباد كامل عەبدوڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە كە یەكەمین ژنە لەهەرێمی كوردستان پۆستی سەرۆكی زانكۆیەك بەرێوەببات دەلێت ” پارتە ئیسلامیەكان یەكەمین لایەنبوون كە دەستپێشخەریانكرد بۆ پیرۆزبایكردن لێم”
هەڵەبجە-عێراق
كوێستان فەرەج سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە هێندەی نەمابوو ژیانی لەدەستبدا بەڵام بەهۆی ژنبونیەوە رزگاریبوو.لەوڵاتێكدا كە تائێستا یەكسانی نێوان هەردوو رەگەز خەونێكی دوورە, لە گە دەكەوێتە هەرێمی كوردستان , ژنان چەندین پێگەی گرنگیان گرتووە لە دەسەڵاتی ناوخۆییدا.
ژنان دەیان پۆستی گرنگیان شارەكەین لە ئیدارەی ناوخۆیی لە هەڵەبجە لە باكوری عێراق كە ژمارەی دانیشتوانەكەی دەگاتە 115 هەزار كەس , بەدەستەوەیە, لەسەرۆكی شارەوانی هەڵەبجەوە بۆ سەرۆكی زانكۆ, و بەرێوبەری بەشی ڤێتەنەری و , وتەبێژ بەناوی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی و هتد…
ئەوەش بە حاڵەتێكی ناوازەو دەگمەن دادەنرێت لە كوردستانی عێراق كە كۆمەڵێك پیاوی سیاسی و هۆزەكانی خەڵكی شارەكە هەژمونیان كردووە بەسەر دەسەڵات و كاروباری گشتیدا,لەكاتێكدا ژنان بەدەست جیاكاریەوە دەنالێنن بەهۆی كۆمەڵژەی پیاوسالاری.
فەرەجی كەتەمەنی 55 ساڵە دەڵێت” سەبارەت بە ئێمە وەكو ژنان , سەركەوتن و گەیشتن بە پۆستەكانی دەسەڵات باجێكی گەورەی قوربانیدانی دەوێت”.

ئاستەنگەكان
یەكێتی نیشتمانی كوردستان خاوەن پێگەیەكی گەورە نییە لەهەولێر, پایتەختی هەرێم, بەڵام سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی بەدەستە, لە ئێستادا (رێواز فایەق ) بەرێوەی دەبات, كە ژنێكە لە ئیدارەی حزبەكە.

ئەوبەرپرسە ژنە كە لەساڵی 2019وە لەوپۆستەكەیدایە, كە كراسێكی تەقلیدی رەنگاورەنگ نەخشی ئالتونی پۆشیبوو, دەشلێت ” دەستەبەربووە بە یەكسانی جەندەری بەدیهاتووە لە پۆستەئیداریەكان لە هەڵەبجەدا”.
هەرلەهەڵەبجە كەتیایدا یەكەمین شارە كە ژنێك سەرۆكی زانكۆیەك بێت كە ئەویش( مەهاباد كامل عەبدوڵا) یەكە دەلێت ” پارتە ئیسلامیەكان یەكەمین لایەنبوون كە دەستپێشخەریانكرد بۆ پیرۆزبایكردن لێم”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە دەستپێكی سەدەی بیستدا, عادیلەخانم كە ژنێكی بەناوبانگ بوو, قایمقامی هەڵەبجەبووە.
لە هەرێمی كوردستان, %14 ی ژنان خەریكی كاركردنن, سێبەشیان لە كەرتی گشتی, ئەوەش بەپێی راپۆرتی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە دانیشتوان.
راپۆرتەكە ئەوەشی راگەیاندووە ” كەلتوری كۆمەڵایەتی ژنان لەچوارچێوەی ماڵەوە و دایكایەتی دەهیڵێتەوە, چەندین ئاستەنگی هەیەلەبەردەم ژنانی كوردستان بۆ كاركردن, لەوانە كاتژمێرەكانی زۆری كاركردن كە ناچاریان دەكات كە چەندین كاتژمێر لەدەورەی ماڵەوە بمیننەوە”.

https://www.msn.com/en-us/news/world/in-iraqi-kurdish-city-women-gain-power-without-parity/ar-AAPLJJC?fr=operanews

لینکی ڕاپۆرتی رۆژنامەی الزمان

Sharing is caring!