خوولێکى راهێنان بۆ مامۆستایانى زانکۆى هەڵەبجە دەکرێتەوە

بە سەرپەرشتى بەرێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆ و بە مەبەستی نووسینی توێژینەوە بۆ گۆڤارە ئاست بەرزەکان خولێکی راهێنان بۆ مامۆستایانی زانکۆمان دەکرێتەوە ,  ، ئەم خوولە بۆ ماوەی چواردە هەفتە بەردەوام دەبێت و هەموو هەفتەیەک لە رۆژانی پێنج شەممە بۆ ماوەی دوو کاژمێر خوولەکە بەردەوامی دەبێت .

* ئەو مامۆستا بەڕێزانەى کە فۆڕمەکانیان پڕکردۆتەوە و خوازیارى بەشداریکردنن لە خوولەکە ئاگاداریان دەکەینەوە کە ڕۆژى پێنج شەممە ٩ى ١٢ى ٢٠٢١  کاتژمێر /  9:30 لە هۆڵى کتێبخانەى ناوەندى ئامادەبن .

– مامۆستایانی بەرێز دوای پرکردنەوەی فۆرمەکە مافی بەشداریکردنی هەیە لە خوولەکەدا .
– لە کۆتایی خوولدا مامۆستا دەبێتە خاوەنی توێژینەوەیەک بۆ بڵاوکردنەوە بشێت لە گۆڤارە ئاست بەرزەکاندا .
– خوولەکە لەلایەن مامۆستای بەرێز ” د. کارزان وەکیل سەعید ” دەوترێتەوە .

 

 

Sharing is caring!