ئاگاداری سەبارەت بە ئارەزوومەندانی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست Placement Test

ئاگاداری سەرجەم ئارەزوومەندانی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست (Placement Test)دەکەین کە تاقیکردنەوەکان بەم رێنماییانەی لای خوارەوە دەبێت:
1- تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست وەجبەی دووەم لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 18-09-2021 ئەنجام دەدرێت.
2- تاقیکردنەوەکان بەشێوەی ناوەندی دەکرێن لە سەنتەرەکانی هەولێر (زانکۆی سەلاحەدین)، سلێمانی ( زانکۆی سلێمانی) دهۆک (زانکۆی دهۆک) ئەنجام دەدرێن بەم شێوەیە:
– سەنتەری زانکۆكانى هەولێر
زانکۆی سەلاحەدین، زانکۆی سۆران، زانکۆی كۆيه، زانکۆی پۆليتەکنيك هەولێر له زانكۆى سەلاحەدین.
– سەنتەرەکانی زانکۆکانی سلێمانی
زانکۆی سلێمانی، زانکۆی هەڵەبجە، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی چەرموو، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانى لە زانکۆی سلێمانی.
– سەنتەرەکانی زانکۆکانی دهۆک
زانکۆی دهۆک ، زانكۆى زاخۆ ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک.
3- سەرجەم تاقیکردنەوەکان کاتژمێر (10) ی بەیانی دەست پێدەکات پێویستە بەشداربوو (30)خولەک پێش تاقیکردنەوە لەو شوێنەی بەرامبەر ناوی نوسراوە ئامادەبێت بێت بۆ دۆزینەوەی ناو و هۆڵەکەی.
4- وەڵام دانەوەى پرسيارەكان تەنها بە جافى شين يان ڕەش دەبێت.
5- هيچ روونكردنەوەيەك لە لايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادرێت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ ڕێگە پێدراو نيە.
6- چۆنیەتی نوسینی ناوی سیانی و ناوی سەنتەرەکان:
ٲ. پێويستە بەشداربوو ناوى سيانى خۆی لەسەر (Answer Sheet) بە زمانی کوردی بنوسن.
ب. سەبارەت بە نوسینی سەنتەرەکە، هەر قوتابیەک ناوی لە هەر سەنتەرێک نوسیوە کە پسوولەی(25000)ی لێ بڕیووە دەبێ ناوی ئەو سەنتەرە بنوسێ لەسەر (Answer Sheet) ، کە لە لایەن چاودێرانی هۆڵەکان ڕوونکردنەوەتان پێ دەدرێ دەربارەی ئەو نوسینانە.
7- هێنانە ژوورەوەى مۆبايل بۆ هۆڵى تاقيكردنەوە بە هيچ شێوەيەك ڕێگە پێدراو نيە.
8- گزيكردن بەشداربوو بێ بەش دەكات لە تاقيكردنەوە.
9- پێویستە بەشداربووان ڕێکارە تەندروستییەکان پەیڕەو بکەن بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
10- ٲ پێویستە بەشداربووان پاسپۆرتی ڕەسەن(ئەصلی)ی لابێت .
ب. ئەوانەی پاسپۆڕتیان نیە پێویستە زیاتر لە ناسنامەیەکیان لابێت و وێنەی خۆیانی لەسەر بێت وەک (کارتی نیشتیمانی ، ناسنامەی قوتابی خوێندنی باڵا ، ناسنامەی فەرمانبەری)
11- تکایە سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن بۆ ئەوەی کەمترین بەرکەوتن هەبێت لەگەڵ بەشداربووانی تر.

بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان .

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و پێداگۆجی زانکۆی هەڵەبجە
2021/9/15

Sharing is caring!