بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆ ۆرک شۆپێک ئەنجام دەدات

سەر لەبەیانى ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥ى ٩ى ٢٠٢١ بە ئامادەبوونى ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و سەرۆک بەشەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایان بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆ ۆرک شۆپێکى بەناونیشانى ( APPRAES  governance, quality, accountability: a Piloting reform pocess in kurdistan region of Iraq ) , بۆ هەریەک لە بەڕێزان پ. د. هاباد کامل عبداللە و د. بەرزان هادى حمە کریم ئەنجامدا .

ۆرک شۆپەکە لە دوو تەوەرى سەرەکى پێکهاتبوو :

تەوەرى یەکەم : لەلایەن پ.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکى زانکۆ وە پێشکەشکرا و تیایدا تیشکى خستە سەر ئەو کارو چالاکیانەى کە لە ساڵانى ڕابروودا لە زانکۆى هەڵەبجە کراون , کە سەرەکیترىن کارى زانکۆ بەرزکردنەوەى ڕانکینى زانکۆ و  هەوڵى بە نێودەوڵەتیکردنى زانکۆو هاندانى مامۆستایان بووە بۆ ئەنجامدانى توێژینەوە .

هەروەها کردنى  پرۆسەى خوێندن بە بۆڵۆنیا و پێشخستنى گۆڤارى زانکۆمان بووە کە ئێستا لە هەرە باشترىنى گۆڤارە باوەڕپێکراوەکانە وە ئەنجامدانى چەندین رێککەوتننامەى نێودەوڵەتى بووە کە کۆتا رێکەوتننامە لەگەڵ زانکۆى کۆڤێنترى بووە لە ووڵاتى بەریتانیا .

لە کۆتاییدا سەرنجى خستە سەر خاڵە لاوازەکان کە ئەویش کەمى توێژینەوە و خوول و ۆرک شۆپ و کۆنفرانسەکانە , وە داواى لە مامۆستایان کرد کە هەوڵى زیاتر بدەن بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ .

تەوەرى دووەم : لەلایەن د.بەرزان هادى حمە کریم پێشکەشکرا و پوختەى ئەو کارو چالاکیانەى خستە ڕوو کە بۆ سێ ساڵى داهاتوو کارى تیا ئەکرێت , باسى لە ڕوئیاى زانکۆ کرد بۆ داهاتوو کە ئەویش مەسەلەى بە جیهانیبوونە لە رووى ئەکادیمى و زانستیەوە , وەتیشکى خستە سەر پرۆژەى ( ئەپرەیز APPRAES ) کە ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکى ستراتیجیە کە وەزارەتى خوێندنى باڵا کارى تیا ئەکات و ئامانجى خۆى هەیە , پرۆژەکە لە نێوان ٨ زانکۆى حکومى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕێوەئەچێت , ماوەى پرۆژەکە ٣٦ مانگە و بەسەر ٨ پاکێجدا دابەشکراوە و هەر پاکێجێک چەند مانگێک دەخایەنێت , بۆ ئەوەى بزانرێت ئامانج چیە لە ئەپرەیز .

بەسەرنج و تێبینى ئامادەبووان کۆتایی بە ۆرک شۆپەکە هات .

بۆ بینینى ئاگادارى ۆرک شۆپەکە لە سایتى زانکۆ کلیک لەم لینکە بکە .

 

Sharing is caring!