سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە پێشوازی لە ڕێكخراوی سپاركی هۆڵەندیی دەكات

ئەمڕۆ ١٤/ئەیلول/٢٠٢١ لە سەرۆکایەتی زانکۆ، بەڕێز (پ.د. مهاباد کامل عبداللە ) و بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. نەریمان عبداللە ) ڕاگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان پێشوازی كرد لە وەفدێكی ڕێكخراوی سپاركی هۆڵەندیی كە پیكهاتبون لە بەڕێزان (م. ڕەهێڵ عزیز ) سەرۆكی ڕێكخراوو (م. ڕەنجدەر خالدو دیار عادل) لە ڕێكخراوی سپارك، لە كۆبونەوەیەكدا دوای بەخێر هاتن بەڕێز سەرۆكی زانكۆ سوپاسی ڕێكخراوی سپاركی كرد لە بەرامبەر پرۆژەو كارەكانی لە زانكۆی هەڵەبجەو ئاماژەی بەوەدا كە بەردەوام بن بە پرۆژەی نوێ بۆ خزمەتكردنی گەنجانی پارێزگای هەڵەبجە بەتایبەت لەڕووی پرۆژەی هەلی كارو خزمەتكردنی زیاتری گەنجان، دواتر بەڕێز (ڕەهێڵ عزیز) سەرۆكی ڕێكخراوی سپارك سوپاسی سەرۆكی زانكۆو زانكۆی هەڵەبجەی كرد بۆ پێشوازی لە كارو پرۆژەكانی ڕێكخراوی ناوبراو، ئاماژەی بەوەدا كە وەك ڕێكخراوی سپاركی هۆڵەندیی بەردەوام دەبن لە خزمەتكردنی زیاتری گەنجان و كاری هاوبەشی زیاتر لەنێوان ڕێكخراوی سپارك و زانكۆی هەڵەبجە، پاشان گفتوگۆ كرا لەبارەی پرۆژەیەكی نوێی هاوبەشی نێوان زانكۆی هەڵەبجە و ڕێكخراوی سپارك، كە سودێكی گەورە دەگەیەنێت بە گەنجانی هەڵەبجە و شارەزورو هەورامان و لە داهاتویەكی نزیكدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، دواتر لە هۆڵی (گۆرانی شاعیر) لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لەلایەن (م ڕەنجدەر) پریزێنتەیشنێك پێشكەش بە مامۆستایانی بەشداربووی خولی TOTسپارك كراو تیایدا بە وردیی باس لەو پرۆژە نوێیە كرا كە لە نێوان زانكۆی هەڵەبجە و ڕێكخراوی سپارك كە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەنجام دەدرێت.

Sharing is caring!