بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتیەکان و بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆی هەڵەبجە وۆرکشۆپێك ئەنجام دەدەن

ئەمڕۆ یەکشەمە ١٢/ئەیلول/٢٠٢١ کاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانی، لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان و بەڕێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆی هەڵەبجە وۆرک شۆپێکی ناوخۆیی بۆ هەریەک لە بەڕێزان د. بەرزان هادى حمە کریم و م.ى. ئارام محمد ئەمین قادر , لە بەشی لیژنەی پێواژۆی بۆڵۆنیا بە ناونیشانی ( جێبەجێکردنی پێواژۆی بۆڵۆنیا لە زانکۆی هەڵەبجە ) ڕێکخست.

د.بەرزان هادی سەرۆکی لیژنەی پێواژۆی بۆڵۆنیا لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی زانکۆ ڕایگەیاند، پێواژۆی بۆڵۆنیا لە زانکۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی سێهەمە جێبەجێ دەکرێت و بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن زانکۆی هەڵەبجە ئامادەکاری کردوە بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک ئاڵنگاری کە ڕووبەڕوی بەشە زانستیەکان بەگشتی بۆتەوە، ئەمڕۆش بۆ ئەو مەبەستە لە نزیکەوە لە گەڵ سەرۆک بەش و بڕیاردەری بەشەکان و تۆمارگەی گشتی زانکۆو کۆلێژەکان ئەم وۆرکشۆپەمان ڕێکخستووە تاوەکو بتوانین چارەسەری ئاڵنگاریەکان بکەین یاخود هەوڵی کەمکردنەوەیان بدەین.

شیاوی باسە ماوەی وۆرکشۆپەکە ٢ ڕۆژ دەخایەنێت و بەڕێز م.ی ئاریان علی حامد ڕێکخەری بوو.

بۆ بینینى ئاگادارى ۆرک شۆپەکە لە سایتى زانکۆ کلیک لەم لینکە بکە .

 

Sharing is caring!