زانکۆی هەڵەبجە کورسی خوێندن بۆ ڕاگەیاندنکاران تەرخاندەکات

بە پێی برگەی یانزەهەم تایبەت بە تەرخانکردنی کورسی خوێندن بۆ ڕاگەیاندنکاران لە رێنمایی ژمارە ( ٥ ) ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٠-٢٠٢١ ) وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکانی هەرێم، بەشی راگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجە (٦) شەش کورسی تایبەت بۆ رۆژنامەنووسان رادەگەیەنێت.
رۆژنامەنووسان دەتوانن لە رۆژی یەکشەممەوە رێکەوتی ١٢/ئەیلول/٢٠٢١ سەردانی تۆمارگای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم و ڕێنماییەکان، دواکات بۆ وەرگرتنەوەی فۆرمەکان ٢٣/ئەیلول/٢٠٢١ .
تێبینی/ ڕۆژی سێشەممە ٢٨/ئەیلول/٢٠٢١ تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی ئەنجامدەدرێت.

Sharing is caring!