ئاگاداری بۆ بەکرێدانی کافتریای کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور

زانکۆی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە کرێدانی (کافتریای کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور) لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە،لیستی زیادکردنەکە لە ڕۆژی دوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکە لە ڕۆژنامەی فەرمی بۆ ماوەی (٣٠) ڕۆژ کراوە دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری ئەو کۆمپانیاو کەسانە دەکەین کە ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە لە ڕۆژی یەکەمی دوای تەواوبوونی(٣٠) ڕۆژەکە، کاتژمێر (١١)ی پێش نیوەڕۆ ئامادەبن لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بە مەبەستی بەشداریکردن لە زیادکردنەکەدا.
مەرجەکان؛-
١- بەشداربوو بڕی لە (٠/٠٢٠) نرخی خەمڵێنراوی کرێی ساڵانەی کافتریاکەی وەک بارمتەی سەرەتایی لێوەردەگیرێت لە ڕۆژی زیادکردنەکەدا.
٢- ئەگەر بە پێی ئەم ڕاگەیاندنە ڕۆژی زیادکردنەکە کەوتە ڕۆژی پشووی فەرمی،ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دوای پشووەکە.
٣- بۆ وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان سەردانی(زانکۆی هەڵەبجە – کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان – هۆبەی یاسا )بکەن.
٤- کرێی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی (٠/٠٢) دوو لە سەدی بڕی بەرامبەری بە کرێدانی ساڵانەی کافتریاکە لەو کۆمپانیاو کەسە وەردەگیرێت کە زیاد کردنەکەی بۆ دەردەچێت.
تێبینی/ ئەم ئاگاداریە لەژمارە ٦١٩٢ ی ڕۆژی دووشەمە ٢٠٢١/٩/٦ لە ڕۆژنامەی خەبات بڵاوکراوەتەوە،زیادکردنەکەش دەکەوێتە ڕۆژی پێنج شەمە ٢٠٢١/١٠/٧.
پ.د. مهاباد کامل عبدللە
سەرۆکی زانکۆ

 

Sharing is caring!