سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە گەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆ کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەمە ٦/ئەیلول/٢٠٢١، پ.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە و د.ڕەنجدەر محمد عزیز یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران، لەگەڵ بەڕێوەبەرى سەرجەم یەکە کارگێڕییەکانى سەرۆکایەتى زانکۆ کۆبوویەوە.
سەرەتا سەرۆکى زانکۆ لە ووتەیەکدا زۆر سوپاسى سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانى کرد کە سەربارى چەندین کێشە و گرفتى دارایى و تەندروستى هەمووان بە دڵسۆزانەو لە خۆ بووردووانەوە کارەکانیان ڕاپەڕاندووە، لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆناو پابەندى فەرمانبەران بە دەوامى فەرمى لە زانکۆ، وە تاوتوێکردنى چەندین کێشەو کەم و کورتى و چارەسەر کردنى ئەو گرفتانە .

Sharing is caring!