ئاگادارییەك لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجەوە سەبارەت بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن

سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویست دەکات، ڕۆژی یەکشەمە ٢٠٢١/٩/١٩ یەکەمین رۆژی دەوامی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ لە ناو کەمپی زانکۆ بە پێی ساڵنامەی زانکۆیی دەستپێدەکات.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خوێندکارانی ئازیز دەکەین، هیوادارین ساڵی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی و خۆشگوزەرانی و سەرکەوتنی قۆناغەکانی ژیانتان بێت.

 

Sharing is caring!