گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە ژمارەیەکی نوێی بڵاو دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەمە ٢٠٢١/٨/٢٤ ژمارە(١٢)ی گۆڤاری زانکۆی
هەڵەبجە بڵاوکرایەوە کە دەبێتە ڤۆلیۆمی (٥) ژمارە (٤)ی مانگی (١٢)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی گۆڤارەکە.
هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم ژمارە نوێیەدا، وێبسایتی نوێی تایبەت بە گۆڤارەکە لە ئەمڕۆوە بە فەرمی کەوتە کار کە بە سیستمێکی پێشکەوتووی نوێ ئامادە کراوە و ژمارەیەکی زۆر لە گۆڤارە بەناوبانگەکان بەکاری دەهێنن.
هەروەها توێژەرانی بەڕێز ئاگادار دەکەین کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ژمارەکانی پێشووی گۆڤار و سەرجەم ئەرشیفی گۆڤارەکە دەگوازرێنەوە سەر ئەم وێسایتە نوێیە. ئەم قۆناغەش ئێستا دەستی پێ کردووە و هەنگاو بە هەنگاو زانیارییەکان دەگوازرێنەوە و لەم وێبسایتە نوێیە بەردەست دەبن.
لینکی وێبسایتی نوێیی گۆڤارەکە:
https://huj.uoh.edu.iq
لینکی ژمارەی نوێی گۆڤار:
https://huj.uoh.edu.iq/index.php/HUJ/issue/view/12

Sharing is caring!