پڕۆژه‌ى ئهپڕايز پڕۆژه‌يه‌كى سێ ساڵەی تایبەتە بە ریفۆرمکردنی سێکتەری خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستاندا و لەلایەن يه‌كێتى ئه‌وروپاوە فەند دەکرێت بە گوژمەی یەک ملیۆن یۆرۆ له چوارچێوەی پڕۆگرامى ئيراسمهس پڵه‌س وتێیدا هەریەک لە زانکۆکە کوردییەکانی (صلاح الدين، سلێمانى، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، دهۆك پۆليته‌كنيك، گه‌رميان، زاخۆ، چه‌رمۆ و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى) بەشدارن تێیدا لەگەڵ چوار زانكۆى ئه‌وروپا (پيسا له ئيتاڵيا، ئۆسلۆ له نه‌رويج، مورسيا له ئيسپانيا و ئيڤۆرا له پرتوگال) بە سەرپەرشتی (UNIMED).
زانکۆی هەڵەبجە وەک یەكێک لە زانکۆ کوردیە سەرەکیە بەشداربوەکانی پرۆگرامی ئەپرایز رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە پرۆگرامەکە بە هاوکاری حەوت زانکۆی تری کوردی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و چوار زانکۆی ئەوروپی دیاریکراون.
بۆ زانینی زانیاری زیاتر دەتوانن کلیک لەسەر بەستەرەی سەرەکی پرگرامەکە بکەن:
(APPRAIS – appraisproject.eu)