زانکۆی هەڵەبجە لە ماوەی شەش مانگدا ٥٩٦٠ زانکۆی جیهانی تێپەڕاند

له‌ نوێترین ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی عێراق و جیهاندا ، پێوەری وێبۆمێتریکس (Webometrics) ، ڕانکی سه‌رجه‌م زانکۆکانی عێراق و جیهانی خستە ڕوو بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ .
لەسەر ئاستی عێراق لە کۆی ١١٤ زانکۆ لەم ڕیزبەندییەدا، زانکۆی هەڵەبجە له‌ ڕیزبه‌ندی ٦٩ هه‌میندا ده‌بینرێت، ساڵی ڕابردووی (٢٠٢٠) لە ڕیزبەندی ٨٣ هەمیندا بوو، لە ئاستی جیهانی له‌ ڕیزبه‌ندی (٢٢٦٤٢) هه‌میدا ناوی هاتووه‌ بۆ مانگی (٢٠٢١/١) بەڵام لە مانگی (٢٠٢١/٦)  هەنگاوی گەورەی بڕیوەو لە ئاستی جیهانی لە ڕیزبەندی (١٦٦٨٢)دا هاتووەو پێش ٥٩٦٠ زانکۆی جیهان کەوتووە.
كە ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و كۆمه‌ڵه‌ ده‌ستكه‌وته‌ی كە له‌ماوه‌ی زۆر كه‌می دامه‌زراندنی زانكۆی هەڵەبجە به‌ده‌ستهێنراوه‌ كه‌ بێگومان به‌هه‌وڵ و دڵسۆزی ئه‌كادیمیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆ به‌ده‌ستهێنراوه‌. ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر ده‌نرێت به‌ئاراسته‌ی فراوانتر كردنی پێگه‌ی زانستی زانكۆكه‌ چ له‌سه‌ر ئاستی و ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانیدا.

لینکی ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراق لە وێبسایتی وێبۆمێتریکس : https://webometrics.info/en/aw/Iraq

– پەیوەندی بکە بە کۆمیونیتی زانکۆی هەڵەبجە لە ڤایبەر   UoH Viber Community

Sharing is caring!