خوێندکارێکی زانکۆی هەڵەبجە خەڵاتی داهێنانی پێدەبەخشرێت

لە ئیڤێنتێکی تایبەتی ڕێکخراوی پلانەر بۆ پلاندانان بە هەماهەنگی لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان(NGO)کانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ڕۆژی ٢٠٢١/٧/١٧ کە تیایدا ئەنجامی پێشبڕکێی ئەندازیاریی بۆ داهێنان ڕاگەیەنرا، بە بەشداری ئەندازیارانی بەشداربوو لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان، خوێنکاری قۆناغی یەکەمی زانکۆمان لە بەشی ئەندازیاری ( دانەر عزیز مجید) توانی پلەی سێیەمی پێشبڕکێکە بەدەست بهێنێت.
بەو بۆنەیەوە بەڕێز پ.ی.د. مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پیرۆزباییەکی گەرمی ئاڕاستە دەکات و هیوای سەرکەوتن و ئەنجامی باشی لە قۆناغەکانی خوێندندا بۆ دەخوازێت.

Sharing is caring!