زانکۆی هەڵەبجە بەشێکی زانستی نوێ دەکاتەوە

بە پێی فەرمانێکی زانکۆیی ژمارە (١٩٦٤) لە ڕێکەوتی (٢٠٢١/٧/١٥) بە ئیمزای بەڕێز پ.ی.د. مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە دەرچووە لە سەر کردنەوەی بەشی زانستی ( سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ) لە کۆلێژی یاساوگارگێڕی زانکۆمان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢).
ئەم فەرمانەش پاڵپشت بە نوسراوی بەڕێز وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دێت بە متمانە بەخشین بە کردنەوەی بەشەکە.

Sharing is caring!