سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری پڕۆژەی Apprais کۆدەبنەوە

رۆژی ٢٠٢١/٦/٢٨ بە ئامادەبونی بەرێز پ.ی.د. مەهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە کۆبونەوەی هاوبەشی زانکۆی هەڵەبجە و Unimed سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئیراسمەس پڵەس-ئەپرایز بەڕێوەچوو.
. لە کۆبونەوەکەدا بەڕێزان د. دانا عبداللە طاهر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو بەڕێوەبەرانی پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان و، دڵنیای جۆری و خوێندنی باڵا و دارایی بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سوپاسی بەڕێوەبەری پڕۆژەکە کرد لەپای کاروچالاکیەکانی لەچوارچێوەی پرۆژەی Apprais دا.
پاشان خاتو مارچیۆنی سیلڤیا بەڕێوەبەری پرۆژەی ئەپرایز کورتەیەکی لەسەر هۆکارەکانی ئەنجامدانی کۆبونەوەکە پێشكەشی بەشداربوان کرد کە بریتیە لە هەڵسەنگاندی خودیی-زانکۆ لە روانەگی لایەنی بەهێز، لاواز و کاری لەپێشینەی زانکۆ.
هەڵسەنگاندی زانکۆ لەچوارچێوەی وۆرک-پاکێجی یەکی پرۆژەی Apprais و لە پێنج تەوەری سەرەکی کە بریتین لە سەربەخۆی زانکۆ لە رووی ئەکادیمی، کارگێری و دارایی و ئەنجامدانی توێژینەوەو پەیوەندی نێوان زانکۆ و کۆمەڵگا، هەروەها پرسی هەستکردن بە لێپرسراوێتی و بەشداریپێکردنی لایەنی پەیوەندیدار لە کەرتی تایبەت و گشتی و مامۆستایان و خوێندکاران لە ژیانی دامەزراوەیی زانکۆدا.
بەشداربووانی کۆبونەوەکە بەوردی تیشکیان خستە سەر لایەنی بەهێز و لاوازەکانی زانکۆ و هەروەها دەستنیشانکردنی ئەولەویەتی کاری زانکۆ لە داهاتودا. کۆبونەوەکە نزیکی دوو کاتژمێری خایاندو لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سوپاسی سەرجەم بەشداربوان و بەڕێوەبەری پرۆژەی Apprais کرد و بەڵێنی هەمو جۆرە هەماهەنگیەکی دا بۆ سەرخستنی پرۆژەکە.

پرۆژەی ئەپرایز تایبەتە بە ریفۆرم کردن لە سیستەمی بەڕیوەبردن و دڵنیای جۆری وخوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا تێیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هەش زانکۆی حکومی و چوار زانکۆی ئەوروپی تێیدا بەشدارن و تێچوی پرۆژەکە بریتیە لە یەک ملیۆن یۆرۆ کە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەک گرانت بە هاوکاری Unimed لە یەکێتی ئەوروپای وەرگرتوە.

Sharing is caring!