زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی زانكۆی پزیشكی تاران ده‌كات

21ی 6ی 2021

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشوازی له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ د. جعفری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی پزیشكی تاران و د. شریعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ بازاڕكردن و د. علی زاده‌ ڕاگری كۆلێجی پزیشكی تاران كرد ، وه‌فده‌كه‌ له‌لایه‌ن د. مهاباد كامل عبدالله‌ سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و د. دانا عبدالله‌ تاهیر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و  ڕاگری كۆلێجی زانست و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ پێشوازییان لێكرا .

سه‌ره‌تا سه‌رۆكی زانكۆ له‌ ووته‌یه‌كدا زۆر به‌خێر هاتنی وه‌فده‌كه‌یانی كردو خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌  زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌كی گه‌وره‌ی پر له‌ مێژوو ئه‌مڕۆ كۆبووینه‌وه‌ و باس له‌ به‌شێكی گرنگی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ سه‌رو به‌ندی كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌داین بۆ ئه‌مساڵی خوێندن كه‌ ئه‌ویش كردنه‌وه‌ی به‌شی پزیشكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ ، دواتر تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ زانستی و ئه‌كادیمیانه‌ی كه‌ له‌ نێوان زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و زانكۆكانی ووڵاتی ئێراندا هه‌ن .

پاشان داوای له‌ وه‌فدی ناوبراو كرد كه‌ له‌ ئێستادا چی بكرێت و به‌ چ جۆرێك هاوكارو پاڵپشتی یه‌كتربن له‌ كردنه‌وه‌ی به‌شی پزیشكی و هه‌وڵ بدرێت له‌ داهاتوودا ڕێككه‌وتنێك له‌ نێوان هه‌ردوو زانكۆدا واژۆ بكرێت .

هه‌روه‌ها د. حعفری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی پزیشكی تاران خۆشحاڵی خۆی كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردو له‌ نزیكه‌وه‌ كاری زانستی و پێكه‌وه‌یی ئه‌نجام بده‌ن و گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكه‌ن ، دواتر باسی له‌ زانكۆی پزیشكی تاران كردو كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین زانكۆكانی تاران كه‌ مێژووی ته‌مه‌نی 170 ساڵه‌ وه‌ سوودی به‌ زۆرترین به‌شی تاران گه‌یاندووه‌ ، به‌ بڕوای ئه‌و ئه‌توانن هاوكارێكی باشی زانكۆی  هه‌ڵه‌بجه‌بن و به‌ هه‌نگاوی بچووك ده‌ست پێ بكه‌ن .

دواتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ ووته‌ و كاری خۆیان پێشكه‌ش كردو شێوازی كاركردنیان له‌ ئێستاوه‌ بۆ شه‌ش مانگی داهاتوو دیاری بكه‌ ن و فیدباكی خۆیان وه‌ربگرن كه‌ تا چه‌ند سوود له‌و كاته‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی كۆرسی ئۆنلاین و كردنه‌وه‌ی خوول و فریاگوزاری له‌به‌رئه‌وه‌ی زانكۆی پزیشكی تاران سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ ئه‌توانن جگه‌ له‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیش پێشكه‌ش بكه‌ن .

له‌كۆتاییدا هه‌ردوو زانكۆ لۆگۆی زانكۆكانیان پێشكه‌ش به‌یه‌كتر كرد .

 

 

Sharing is caring!