بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی کۆڤێنتری وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتیان ئەنجامدا

رۆژی چوار شەممە ٢٠٢١/٦/٩ بە ئامادەبوونی مامۆستایانی بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و ژمارەیەک لە خوێندکارانی بەشەکە و ژمارەیەک میوان لە زانکۆی سلێمانی، زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی کۆڤێنتری بە ئۆنلاین وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتیان ئەنجامدا لەژێر ناونیشانی کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر پرۆسەی فیرکردن و فێربونی زمانە بیانیەکان بەتایبەت زمانی ئینگلیزی.
تەوەری یەکەمی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە “فێکردنی زمانی ئینگلیزی لەسەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لەلایەن بەڕێز پرۆفیسۆر مارینا جگە لە خستنە رووی لایەنە نەرێنی و ئەرێنیەکانی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێز پ. مارینا چەندین چالاکی جۆراوجۆری بە ئامادەبوانی وۆرکشۆپەکە ئەنجامدا کە تێیدا بەشێوەیەکی پراکتیکی بەشداربوان لە چۆنێتی پرۆسەی فێرکردن و فێربونی زمان بە تایبەت زمانی بیانی ئاشنا کران، لە وەتەیەکدا بەڕێز پرۆفیسۆر مارینا سەرسامی خۆی بە ئاستی بەرزی زانستی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی دەربری و داواکاری بەردەوامی کارو چالاکی هاوبەشی نێوان هەردو زانکۆی خستە روو.

تەوەری دوەمی وۆرکشۆپەکە لەلایەن بەڕێز د. بەرزان هادی مامۆستا لە بەشی زمانی ئینگلیزی و بەڕێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجەوە پێشکەشکرا لەژێر ناونیشانی “ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاڵەنگاریەکانی بەردەم سیستەمی فێرکردن و فێربونی زمانە بیانیەکان لە کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستاندا”.
لەم چوارچێوەیەدا بەڕێز د. بەرزان بە وردی باسی لە چۆنێتی جێبەجێکردنی پرۆسەی خوێندن کرا، لە هەمانکاتدا خاڵی بەهێز و لاوازو چۆنێتی بەڕێوەچونی پرۆسەی خوێندن لەسەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا خستە رو.
لە تەوەرێکی تری وۆرکشۆپەکدا بەشداربوان باسی ئەزمونی خۆیان وەک مامۆستا یان خوێندکار خستە روو.
شایەنی باسە وۆرشۆپەکە لەلایەن بەڕێز د. ئاراز جەمال ئاغا بەڕێوەدەبرا کە بەڕێزیان مامۆستایە لە زانکۆی کۆڤێنتری و رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە رێکخستنی ئەم وۆرکشۆپەدا، بەو بۆنەیەوە زانکۆی هەڵەبجە بەتایبەت سوپاس و پێزانینی ئاڕاستە دەکات.

Sharing is caring!