کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان وۆرکشۆپێک ئەنجام دەدات

ڕۆژی سێشەمە ٢٠٢١/٦/٨ بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د. نەریمان عبدللە علی ڕاگری کۆلێژو مامۆستایان و خوێندکاران، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەهاوکاری ڕێکخراوەکانی: بیت النجاح- کردستان، التنمية للانسان والبيئة-لبنان، لجنة مینینت المركزية- بنسلفانيا، المنبر الدولي للحوار الاسلامي- لندن، وۆرکشۆپێکی لەژێر ناونیشانی (پەروەردەی ئایینی لەپێناو چەسپاندنی بەهاکانی ئاشتی) ئەنجامدا.
لە وۆرکشۆپەکەدا کە زیاتر لە دوو کاتژمێرو نیوی خایاند، تیشک خرایە سەر ڕۆڵی بەهاکانی ئایین و بەتایبەت بەها ئیسلامیەکان لەچەسپاندنی ئاشتیدا لەناو توێژی گەنجاندا، پاشان خوێندکاران چەند چالاکیەکی کرداریان ئەنجامدا بەمەبەستی بەکردارکردنی بەهاکان و چۆنێتی پراکتیزەکردنی لەژیانی رۆژانەدا، شایانی باسە وۆرکشۆپەکە لەلایەن بەڕێزان د. طارق جبار و د. فاروق عمر لە بەشی بنەماکانی ئایین پێشکەشکرا.

Sharing is caring!