زانکۆی هەڵەبجە بەهاوبەشی ڕێکخراوی خەڵک سیمینارێکی ئەکادیمی ئەنجام دەدات

ڕۆژی ٢٠٢١/٦/٧ لە هۆڵی کۆلێژی زانست، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران، کۆلێژی زانست لە دەستپێکی کاروچالاکی هاوبەشی نێوانیاندا بە هاوبەشی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان(PDO( یەکەم خولی هۆشیاری لە ڕووی یاساو تەکنەلۆژیاوە بۆ خوێندکارانی بەشی فیزیا کردەوە.
لەم خولەدا چەند سیمینارێکی ئەکادیمی لە لایەن بەڕێزان ( نەسرین محمد سعید) پارێزەری یاسایی و (ئاشنا حەمە عزیز حسن) و (م.ی. مروان یاسین غفور) مامۆستا لە بەشی کۆمپیوتەری کۆلێژی زانست بە ڕێوەچوو.
بڕیارە ڕۆژی چوارشەمە ٢٠٢١/٦/٩ بەشی دووەمی چالاکییەکان ئەنجام بدرێت.

Sharing is caring!