زانکۆی هەڵەبجە دوو کاری هاوبەش لەگەڵ رێکخراوی خەڵک ئەنجامدەدات

کۆلێژی زانست لە زانکۆی هەڵەبجە بە ھاوبەشی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، ھەڵدەستێت بە رێکخستن و ئەنجامدانی دووکاری هاوبەشی کە خۆی لە ئەنجامدانی زنجیرە سیمیناری ئەکادیمی دەبینێتەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی ھەڵەبجە.
ناونیشانی هەردوو چالاکیە هاوبەشەکە بریتین لە (زنجیرە چالاکییەک لەسەر یاسای داهێنانی زانستی باوەرپێکراو) و (زنجیرە چالاکییەک لەسەر خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنی و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان). بۆ ئەو مەبەستە وەک کۆلێژی زانست رەزامەندی و هەماهەنگی بۆ دەستپێکردنی دوو کاری هاوبەش دروستکردووە لەگەڵ رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان کە رێکخراوێکی سەربەخۆییەو چەندین کار و چالاکی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوەندی ئەکادیمی جێبەجێ کردووە.
بەمەبستی خۆتۆمارکردن خوێندکاران دەتوانن لەرێگەی ئەم لینکەی خوارەوە خۆیان تۆماربکەن

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScOZWpyKOSwNSC9ePR9-YHhrXDO-hHocHOaZDhl7nJIlVMC8Q/viewform

مامۆستایان و فەرمانبەران دەتوانن لە رێگەی دڵنیایی جۆری کۆلێژی زانستەوە زانیاری وەربگرن.

 

Sharing is caring!