پرۆژەکانی زانکۆ

سەرجەم پرۆژەكان هەموو كارەكانی ئامادەكرنی دیزاین و پرۆپۆزەڵی پرۆژەكە و چێككردنەوەی دیزاین و پرۆسەی تەندەرین( بانگەواز + كردنەوە + شیكردنەوە + ئیحالە) ی كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / ف.ئەندازە و پرۆژەكانەوە تەواو بووە ، لە دوای ئیحالە كردن بە نوسراوێك داوا لە سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە / بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پرۆژەكان كراوە بۆ پێدان و ڕادەستكردنی شوێنی پرۆژەكە بە كۆمپانیا و پێكهێنانی لیژنەی سەرپەرشتیاری بۆ سەرپەرشتیكردنی پرۆژەكان.

پرۆژەكانی زانكۆ لە سێ قۆناغدا جێبەجێكراون كە ئەمانەی لای خوارەوەن :

یەكەم : پرۆژەكانی بودجەی وەبەرهێنان  كە خۆی لەم پرۆژانەی لای خوارەوە دەبینێتەوە :

  1. پرۆژەی درووست كردنی بەشەناوخۆیی كوڕان و كچان 
  2. پرۆژەی درووست كردنی بینای سەرۆكایەتی زانكۆ / قۆناغی سێیەم 

دووەم : پرۆژەكانی پەرەپێدانی زانكۆی هەڵەبجە (بودجەی پەرەپێدانی زانكۆ تازەكان) كە خۆی لەم پرۆژانەدا دەبینێتەوە : 

  1. پرۆژەی دیزاین كردنی سەرجەم پێكهاتە خزمەتگوزاریەكانی ماستەرپلانی زانكۆ
  2. پرۆژەی گەیاندنی كارەبای نیشتیمانی بەردەوام بۆ كەمپی زانكۆ 
  3. پرۆژەی دوو بینای بەشەناوخۆیی بۆ كوڕان
  4. پرۆژەی دورستكردنی سەنتەری توێژینەوەی زانستیی زانكۆی هەڵەبجە 
  5. پرۆژەی درووستكردنی سەنتەری كۆمپیوتەری زانكۆی هەڵەبجە 
  6. پرۆژەی دروست كردنی بینای ئەندازە و پرۆژەكان
  7. پرۆژەی لێدانی دووبیری قووڵ و خەزانی ئاو و ژوری پاسەوان 
  8. پرۆژەی درووست كردنی 9 تاقیگەی فیزیا بۆ بەشی فیزیا  
  9.  پرۆژەی جێبەجێكردنی پێكهاتە خزمەتگوزاریەكانی سایتی دوو كۆلێژی نمونەیی
  10. پرۆژەی درووست كردنی تاقیگەی دەنگیی زمانی ئینگلیزی 
  11. پرۆژەی ئامادەكردنی توێژینەوەی و پرۆپۆزەڵی هەردوو بینای كۆلێجی ئەندازیاری وكۆلێجی زانست

سێیەم : پرۆژەكانی پەرەپێدانی ناوچە جیاجیاكانی هەریمی كوردستان كە خۆی لەم پرۆژانەدا دەبینێتەوە : 

  1.  پرۆژەی دروست كردنی دوو كۆلێژی نموونەیی بۆ زانكۆی هەلەبجە 
  2. پرۆژەی درووست كردنی چوار باڵەخانەی نموونەیی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی زانكۆ

لەكۆی سەرجەم پرۆژەكانی زانكۆی هەڵەبجە ئەو پرۆژانەی كە تا ئێستە وەرگرتنی سەرەتایی و كۆتاییان بۆ كراوە  ئەم پرۆژانەن ، بۆ بینینیان كلیك لێرە بكە::