دید و پهیامی بهش
1- بڵاوکردنەوەى هۆشیارى و ڕۆشنبیرى یاسايى لە کۆمەڵى کورديدا و گەرەنتى کردنى جێبەجێکردنى یاسا و ڕێزگرتن لە مافەکانى مرۆڤ و پەروەردەکردنى تاک لەسەر بنەماى لێبوردەیى و خۆشەویستى بۆ خۆى و کۆمەڵگە و میللەتەکەى.
2-ئامادەکردنى تاکێکى هۆشمەند و جۆشدانى بە هزرى یاسایى و دەرچوواندیان، کە ئەمەش لە ڕووى کارگێڕى و یاساییەوە دەبێتە هۆى گەرەنتى جێبەجێ کردنى یاسای و سەروەرى لە دامەزراوە گارگێڕیەکانى دەوڵەتدا.
3-ئامادەکردنى تاكێکى خۆشەویست بۆ یاسا و بنەماکانى و دەرچواندنیان وەک پارێزەرێک بۆ جێبەجێ کردنى دادگەرى لە ناو کۆمەڵدا، چونکە لە پێشینەى بهشدایە تیشکۆ بخاتە سەر ڕەسەنایەتی زانستى ئەو وانانەى کە دەخوێنرێت لە بهش و ئامادەکردنى دەرچووان بؤ ئەوەى هەڵگرى پەیامێكى یاسایی بن.