په‌یامی به‌شی جوگرافیا:
1 ــ په‌یامی ئه‌م به‌شه خۆی ده‌بینێته‌وه له گه‌ڕان به‌دوای ڕه‌گه‌ز و دیارده سروشتی و مرۆییه‌كان و كاریگه‌ری په‌یوه‌ندی نێوانیان، و چۆن دابه‌ش بوون؟ و له‌كوێ دابه‌شبوون؟ وبۆچی له‌وێ؟
2 ــ گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌و پلانی زانستی له قۆناغی به‌كالۆریۆس و خوێندنی باڵا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان و ئاماده‌كردنی ده‌ستی كاری شیاو له‌بواره‌كانی تایبه‌ت بهبهشهكه و قوڵبونه‌وه و تێگه‌یشتن له ڕاهێنانی پراكتیكی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی.
3 ــ هه‌وڵده‌دات بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌بواری بیری جوگرافی و تێگه‌یشتن له كێشه ژینگه‌ییه‌كان و كاری جدی بۆدۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆیان.