ئامانجه‌كانی به‌ش
ئامانجه له پێشینه‌كان
- ئامانجى ئایندەمان کردنى ئەم بەشەیە بە کۆلێژێکى سەربەخۆ لە پێناوى دامه‌زراندنی بەشى زانستیى تر و دروستکردنى سەنتەرى زانستى تایبەتمەند لە بوارەکانى یاساى تاوانکارى نێودەوڵەتى و تاوانى کؤمەڵکوژى.
- ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى زانستى لە هەموو بوارەکانى توێژینەوەى یاسایى.
- هه‌وڵدان بۆ پێگه‌یاندنی پسپۆڕانى تايبەتى یاسایى و ئامادەكردنیان بۆ مومارەسە کردنى پیشەی یاسایی لە بوارە جیاوازەکانى کارى گشتی و تایبەتدا.
- پڕکردنەوى ئەو بۆشاییانەى گەر هەبێت لە ڕووى یاساییەوە لە کۆمەڵ و هاوكاريكردنى زياترى تاك و كۆمەڵگە لە ڕێگەى ستافەکەمانەوە بەهۆى نۆرینگەى یاساییمانەوە.
- هه‌وڵدان بۆ سازدانی كۆنفڕانس و كۆڕبه‌ندی زانستی له بواره و تایبه‌تمه‌ندییه جۆراوجۆره‌كانی یاسا و ڕامیاری و زانستە ئیسلامییەكاندا.
- هه‌وڵدان بۆ كاری پێكه‌وەیی و هه‌مه‌ئاهه‌نگی و ئه‌نجامدانی چالاكی زانستی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه حكوومییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه لەچەند بوارێكی جیاواز و گرنگدا لەوانە:
– به‌تایبه‌ت كاركردن له بواری تاوانه‌كانی جینۆسایدی و به‌دۆكۆمێنتكردنی به‌ڵگه‌كانی ئه‌م تاوانه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له‌گه‌ڵ (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان) و هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به كاروباری یاساییه‌وه.
دووەم: ئامانجە داهاتووییەکان
- کردنەوەى ناوەندێکی زانستی تایبەتمەند لە بوارى یاسای تاوانکارى نێودەوڵەتى، بەتایبەت لە بوارى جینۆسایددا و هاندانى توێژەران لە ناوخۆ و دەرەوە بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى تاك و هاوبەش لە سەرجەم بوارەکانى خوێندنى یاسادا.
- هاریکارى کردنى بزافی یاسایی و گەشە سەندنى یاسا لە هەرێمی کوردستاندا، ئەویش بە ئەنجامدانى توێژینەوە و پیشکەش کردنى پڕۆپۆزەلی یاسایی و پڕکردنەوەى ئەو کەلێن و بۆشاییانەى کە ناوەندەکانى دیکە لە ڕووى یاساییەوە ناتوانن کارى لەسەر بکەن.
- هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێك كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له ساڵه‌كانی ئاینده پێشكه‌شی بكات، ئەویش لەڕێگەی:
- پرۆگرامی هاوبەش لەگەڵ زانكۆیەكی دیكەی ئەهلی یان حكومیدا.
- بەكردنەوەی لەبەشی خۆمان ئەویش بەهێنانی ستافی دیاریكراو گونجاو بۆ وانە وتنەوە.
له‌كۆتایدا بەشى یاسا لە زانکۆى هەڵەبجە هەوڵدەدات ببێتە بناغە و پایەیەکى کارگێڕى و زانستى گرنگ بۆ دامەزراندنى کۆلێژێكى تۆکمە و ئاست بەرز لەپارێزگای هەڵەبجەدا.
ئەم بەشە بەو پێگە زانستیە فراوان و بەشدارییە کاریگەریە ئەکادیمیانەى کە هەیەتى لە نێو زانکۆى هەڵەبجەدا هەوڵ دەدات: ببێتە باشترین نوێنەر لەم پارێزگایەدا و هەڵگرى پەیامی ئاشتى و ڕ‌ۆشنبیرى بێت لە پاش ئەو زامە قوڵ و برین و تاوانانەى کە بەرەوڕووى ئەم شارە بوونەتەوە، هەروەها ببێتە ڕێنوێنيکەرێک بۆ ئەوەى بتوانێت لێیەوە بناغەیەکى زانستى و فێرخوازى دامەزرێنێت بۆ بڵاوکردنەوەى ڕ‌ۆشنبیرى یاسایی و کردنەوەى بەش و سەنتەرى زانستى دیکە كە لە داهاتوودا بگونجێت لەگەڵ ڕەسەنایەتى ئەم شارە و پێگە مێژووییە دێرێنەکەى.