ئامانجه‌كانی به‌شی جوگرافیا:
1 ــ ده‌رخستنی ڕۆڵی جوگرافیا له ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌بووه سروشتی و مرۆییه‌كان و جوگرافیای پلاندانان له‌پێناو په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌رجه‌م كه‌رته جیاوازه‌كان كه كۆمه‌ڵگه بونیاد ده‌نێن.
2 ــ به‌ده‌ستهێنانی سودی گه‌وره له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ده‌رامه‌تانه‌ی كه هه‌یه و به‌كارهێنان و به‌رهه‌مهێنانی تواناكانی خوێندكار و گه‌شه‌پێدانی له تێگه‌یشتنی ژینگه‌ی جوگرافی و قوڵبونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی نیشتمان له‌ڕێگه‌ی دانانی ستراتیجی ورد بۆداهاتوو، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ر و سیسته‌می زانیاریه جوگرافیه‌كان (GIS) و كه‌شناسی ئاووهه‌وایی فێركاری.
3 ــ به‌شداریكردن له‌و جوڵه‌و پێشكه‌وتنه زانستیه جوگرافیایه‌ی كه هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، وه گه‌شه‌پێدانی ڕۆشنبیری زانستی جوگرافیا له ڕێگه‌ی نوێبونه‌وه‌ی زانستی ئه‌مه‌ش به‌گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی رێبازی لێكۆڵینه‌وه به‌له‌به‌رچاوگرتنی سروشتی كار و پێداویستیه‌كانی بازاڕی كار، به‌تایبه‌تی وانه نوێكان له‌وانه (سیسته‌می زانیاریه جوگرافیه‌كان و كارتۆگرافیا و په‌ره‌پێدان..).
4 ــ ته‌یار و ئاماده‌كردنی خوێندكار و فراوانكردنی بیر و هه‌ست و زانستیان بۆ سه‌رجه‌م بابه‌ته جوگرافیه‌كان بۆئه‌وه‌ی بتوانن له دام و ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌ته‌كانی تر كه ده‌كرێت سود له خیبره و تواناكانیان وه‌ربگیرێت كاربكه‌ن.