چالاکییەکان

به‌شی بنه‌ماكانی ئاین وۆرك شۆپێك ئه‌نجام ده‌دات

2ی 3ی 2021 به‌شی بنه‌ماكانی ئاینی كۆلیجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان وۆرك شۆپیكی ئه‌نجامدا به‌ناونیشانی  (پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ نێوان پێداویستی كۆمه‌ڵگه‌و ئاسته‌نگه‌كانیدا) ، بۆ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان : د. ئاوات صاڵح و م. تارق جبار ، و م. دیاری أحمد هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزیان به‌ پشت به‌ستن به‌ چه‌ند فه‌رمووده‌و ئایه‌تیك بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌ش كرد . بۆ بینینی لینكی […]

به‌شی جوگرافیا ۆرك شۆپێك ئه‌نجام ده‌دات

1ی 3ی 2021 هۆڵی سیمیناری كۆلیجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان . به‌شی جوگرافیای كۆلێجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاماده‌بوونی د. نه‌ریمان عبدالله‌ علی ڕاگری كۆلێج و د.كلثوم مصطفی ده‌رویش سه‌رۆك به‌شی جوگرافیا و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و خوێندكاران ۆرك شۆپێكی ئه‌نجامدا ، ۆرك شۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن م. عه‌تا به‌رێوه‌چوو به‌ناونیشانی ( ده‌رامه‌تی سروشتی – ده‌رامه‌تی ئاو ) […]

ئاگاداری

لەدرێژەی چالاکییەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان .. بەشی ڕاگەیاندن کۆڕێک بۆ بەڕێز (شەماڵ طەلیعە ) خوێندکاری ماستەر لە ڕۆژی سێ شەممە 16_2_2021 سازدەکات ، لەژێر ناونیشانی [ ڕۆڵی زانکۆ لەدروستکردنی کەسایەتی خوێندکار ) .. کاتژمێر 12:30 شوێن : هۆڵی بەشی ڕاگەیاندن … هاتن بۆ هەمووانە

كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان پێشانگای كتێب دەكاتەوە

لە درێژەی چالاكییە ڕۆشنبیرییەكانی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان ، ڕۆژی یەكشەمە ٣١/ ١/ ٢٠٢١ ڕاگرایەتی كۆلێجی ناوبراو پێشانگای كتێبی كردەوەو هەردوو كتێبخانەی هێمن و هەڵەبجە بەشدار بوون لە پێشانگاكە، بەڕێز ڕاگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان ئامادەی پێشانگاكە بوو وە دەستخۆشی لە هۆبەی كتێبخانەی كۆلێج كرد كە ئەم چالاكییەی ئەنجامداوە، شایانی باسە داشكاندنی پێویست بۆ نرخی كتێبەكان كراوەو […]

ئاهەنگی یەکترناسینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەرێوەچوو

رۆژی ٣ شەممە (٢٠٢١/١/١٩) بە ئامادەبوونی بەرێز (پ ی د.نەریمان عبداللە) راگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان وسەرجەم سەرۆک بەشەکانی کۆلێج وبەشێک لە مامۆستایان، ئاهەنگی یەکترناسینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەرێوەچوو. لە وتەیەکیدا بەرێز راگری کۆلێج دوای پیرۆزبایی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە خوێندکاران خویندن وبەشەکانیان خۆشبوێت و هەوڵو کۆششی بەردەوام بدەن […]

زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و ‌ڕێکخراوی النمارق ئاهەنگی خه‌ڵات و ڕێزلێنان له‌ به‌شداربووانی خوێندنەوەی کتێبی گوڵاوی سەرمۆرکراو ئەنجامده‌دات

  ڕۆژی دوو شه‌ممه‌  2021ی 1ی 11 بە ئامادە بوونی  پ ی د نەریمان عبداللە علی ڕاگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان و  د. رسول حسن رسول  سەۆكی بەشی بنەماكانی ئاین ، ئاهەنگیخه‌ڵات و ڕێزلێنان له‌ به‌شداربووانی خوێندنەوە و تاقیكردنه‌وه‌ی   کتێبی گوڵاوی سەرمۆرکراو له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلى اللة علية  وسلم ) ئەنجامدرا . کە لەلایەن زانکۆی […]

بەشی راگەیاندن سەر بە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە زانكۆی هەڵەبجە تاقیكردنەوەی نیوەی تێرم دەست پێدەكات

 پاش تێپەربوونی ٦ هەفتە بەسەر خوێندنی وانەكاندا لەناو كامپەس بەپێی پێواژۆی بۆلۆنیا، ئەمڕۆ رێكەوتی ٢٠٢٠/١٢/٨ قۆناغی دوومی بەشی راگەیاندن لە زانكۆی هەڵەبجە یەكەم رۆژی تاقیكردنەوەی نیوەی تێرمی قۆناغی دووەمی دەستپێكرد. هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌ندروست باشی بۆ خوێندكاران .

بەشی راگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە كورسی تایبەت بۆ رۆژنامەنووسان رادەگەیەنێت

بەشی ڕاگەیاندنی سه‌ر به‌كۆلێژی زانستە مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی هەڵەبجە ( ٦ كورسی )  خوێندن بۆ ڕاگەیاندنكاران تەرخان دەكات  .  بەپێی بڕگەی پانزەهەم تایبەت بە تەرخانكردنی كورسی خوێندن بۆڕاگەیاندنكاران ، لە ڕێنمایی ژمارە (٥) ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندكاران لە زانكۆكانی هەرێم ، بەشی ڕاگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە كورسی تایبەت بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیەنێت. ڕۆژنامەنووسان دەتوانن لەرێی ئەم […]

زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆی كۆیە بەهاوبەشی ۆرك شۆپێك ئەنجام دەدەن

بەشی بنەماکانی ئاینی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بەهاوبەشی زانکۆی کۆیە / فاکەڵتی پەروەردە  / بەشی پەروەردەی ئاینی  ۆرک شۆپێکیان بە ناونیشانی ( ڕۆڵی گەنج لە پرسە نوێیەکانی سەردەمدا ) ئەنجامدا. بە ئامادەبوونی د.ڕەنجدەر محمد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری خوێندکاران پ.ی.د. ادریس كریم محمد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ یۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی  و ڕاگری […]