( به‌شی بنه‌ماكانی ئاین): به‌شێكی زانستیه له چوار چێوه‌ی په‌یكه‌ری كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان دامه‌زراوه و به پێی پرۆگرامی خوێندنی چوار ساڵه‌یان خوێندكار زانستدار ده‌كات و پێی ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌تا بتوانن له بواری بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلامدا به ڕه‌چاو كردنی بارودۆخی تایبه‌تی كوردهواری و دوور له توند گیری ئاینی ، وه‌ك مامۆستا وانه بڵێته‌وه له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا.
- میژووی دامه‌زراندنی به‌ش/
ئه‌م به‌شه دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی به‌رێز: مامۆستا شێخ محمد خالد موفتی له به‌رواری (27/5/2005) له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك په‌یمانگایه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كار‌و باری ئاینی دامه‌زراوه، پاشان له به‌رواری (11/12/2005) كراوه‌ته كۆلێج له ژێر ناونیشانی (كۆلێجی كوردستان بۆ ئاماده‌كردنی پێش نوێژ‌و وتار خوێن)، دواتر له (19/7/2009) به فه‌رمانی وه‌زاری گوازراوه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و له(27/7/2009)به فه‌رمانی زانكۆیی خراوه‌ته سه‌ر زانكۆی سلێمانی ، وه ناوه‌كه‌شی گۆڕا بۆ (كۆلێجی زانسته ئیسلامیه‌كان)، وه له به‌رواری (27/4/2010) بڕیاردرا به گۆڕینی ناوی به‌شه‌كه‌مان له (پێش نوێژ‌و وتار خوێن)ه‌وه بۆ به‌شی (بنه‌ماكانی ئاین)، وه له (17/7/2011) گوازراوه‌ته‌وه سه‌ر زانكۆی هه‌ڵه‌بجه/ كۆلێجی په‌روه‌رده‌و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان و جێگیر كراوه.
