زانکۆی هەڵەبجە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی پەرەپێدانی دەرامەتە سروشتیەکان و ڕۆڵیان لە گەشەپێدانی ئابوری دا ئەنجام دەدات

7ی 6ی 2021

بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ بەشی جوگرافیا وۆر شۆپێکی نێودەوڵەتی بە ئۆنلاین لەڕێگای گۆگڵ میتەوە ئەنجامدا ، لە نێوان زانکۆی کوردستان / ئێران و زانکۆی سۆران و زانکۆی هەڵەبجە ، بە ناونیشانی ( پەرەپێدانی دەرامەتە سروشتیەکان و ڕۆڵیان لە گەشەپێدانی ئابوری دا( نەوت و گازی سروشتی ، دەرامەتی ئاو ووزەی خۆر ) وەک نموونە .

وۆر شۆپەکە لەلایەن م.ی ئاریان علی حامد بەڕێوەچوو ، سەرەتا پ.د. سعید خزری لەزانکۆی کوردستان / ئێران بە ئۆنلاین دەستی پێکرد و تیایدا لێکدانەوەی ڕۆڵی ئاو لەسەر گەشت و گوزار لە ( ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەنموونە ) باسکرد .

دواتر پ. د. ئامانج ئەحمەد حمد ٲمین لە زانکۆی سۆران بە ئۆنلاین ، سەرچاەی خۆری وەک سەرچاوەیەکی ووزە نوێبووەکان و ڕۆڵی لە بەرهەمهێنانی کارەبادا ڕوونکردەوە .

پاشان م.ی. ئارام محمد ٲمین قادر لە ڕووی ئابووری و م.ی. هێمن کمال لە زانکۆی هەڵەبجە لەڕووی جوگرافی باسیان لە دەرامەتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئەو دەرامەتە کرد . لە کۆتاییدا بە پرسیارو گفتۆ گۆ لە نێوان ئامادەبووان و پێشکەشکاران کۆتایی بە ۆرک شۆپەکە هات .

بۆ بینینی لینكی ئاگاداری ۆرك شۆپه‌كه‌ كلیك له‌م لینكه‌ بكه‌ .

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *