کۆلێجی زانستە مۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە هاوکاریەکانی ڕێکخراوی سپارکی هۆڵەندی بەرز دەنرخێنێت

ئەمڕۆ ٢٠٢١/٥/٣٠ لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان، بەرێز د. نەریمان عبدللە علی ڕاگری کۆلێج بە ئامادەبوونی سەرۆک بەشەکان پێشوازی لە بەڕێزان نوێنەرانی ڕێکخراوی سپارکی ھۆڵەندی کرد.
لەدانیشتنێکدا بەڕێز ڕاگری کۆلێج پاش بەخێرهاتن، دەستخۆشی لێکردن بۆ ئەو ھاوکارییەی کە پێشکەش بە هۆڵی سیمیناری کۆلێجی زانستە مۆڤایەتیەکانیان کردوە و سوپاسی کردن کە رێکخراوەکەیان لە ساڵانی ڕابردوشدا دەست پێشخەر بوون لە ھاوکاری کردنی زانکۆی ھەڵەبجە، پاشان نوێنەری رێکخراو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ گەیاندنی ئەو ھاوکاریانە و ئاماژەی بەوە دا کە شاری ھەڵەبجە یەکێکە لەو شوێنانەی کە تایبەتمەندی خۆی ھەیە لای رێکخراوەکەیان و لە کامپینەکانیاندا پێویستیان بە توانای گەنجان ھەیە، ھەوڵیشان داوە چەند گەنجێکی شاری ھەڵەبجە بھێننە ناوەوە و رۆڵی دیاریان ھەبێت، لە کۆتایی دانیشتنەکەدا سوپاسی بەڕێز ڕاگری کۆلێجیان کرد بۆ ئەو پێشوازیەی لێیان کرا.

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *