به‌شی مێژوو وۆرك شۆپێك ئه‌نجام ده‌دات

3ی 5ی 2021 هۆڵی سیمیناری كۆلێجی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان .

به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و خوێندكاران به‌شی مێژوو وۆركشۆپێكی به‌ناونیشانی ( شارستانیه‌تی ئیسلامی هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندن و لاوازبوونی ) ئه‌نجامدا ، بۆ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان :

م.ی. كاروان فتاح ،  هۆكاره‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئیسلامیه‌تی به‌چه‌ند خاڵێك ڕوونكرده‌وه‌ ، پاشان م.ی. هێمن صلاح الدین باسی له‌ شارستانیه‌تی ئیسلامی كرد له‌ ڕووی بیناسازییه‌وه‌ كه‌ له‌وكاته‌دا شارستانیه‌تی ئیسلامی زۆر له‌گه‌شه سه‌ندندابووه‌ ، له‌كۆتاییدا د.عدنان ئه‌مین ، هۆكاره‌كانی دواكه‌وتن و پاشه‌كشه‌كردنی ئه‌و شارستانیه‌ی ڕوونكرده‌وه‌ .

به‌سه‌رنج و تێبینی ئاماده‌بووان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ كۆتایی به‌ وۆرك شۆپه‌كه‌ هات .

بۆ بینینی لینكی فه‌رمانی ئاگاداریه‌كه‌ له‌ وێب سایتی زانكۆ كلیك له‌م لینكه‌ بكه‌ .

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *