به‌شی جوگرافیا ۆرك شۆپێك ئه‌نجام ده‌دات

1ی 3ی 2021 هۆڵی سیمیناری كۆلیجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان .

به‌شی جوگرافیای كۆلێجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاماده‌بوونی د. نه‌ریمان عبدالله‌ علی ڕاگری كۆلێج و د.كلثوم مصطفی ده‌رویش سه‌رۆك به‌شی جوگرافیا و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و خوێندكاران ۆرك شۆپێكی ئه‌نجامدا ، ۆرك شۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن م. عه‌تا به‌رێوه‌چوو به‌ناونیشانی ( ده‌رامه‌تی سروشتی – ده‌رامه‌تی ئاو ) به‌ نموونه‌ ، بۆ هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان :

م.ی. ئاریان علی حامد به‌ناونیشانی ( ده‌رامه‌تی سروشتی و په‌ره‌پێدانی ) سه‌ره‌تا باسی له‌ سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان و چه‌مكی ده‌رامه‌تی سروشتی كرد ، هه‌روه‌ها گرنگی ده‌رامه‌ته‌ سروشتیه‌كان و جۆری سه‌رچاوه‌ و ده‌رامه‌ته‌ سروشتیه‌كانی خسته‌ڕوو ، له‌ كۆتاییدا په‌ره‌پێدانی ده‌رامه‌ته‌ سروشتیه‌كان وه‌ ‌ ئاسته‌نگه‌كانی په‌ره‌پێدانی ده‌رامه‌ته‌كانی له‌ڕووی زانشتییه‌وه‌ ڕوونكرده‌وه‌ .

دواتر م. هێمن كمال حمه‌ أمین به‌ناونیشانی (  گرنگی و بایه‌خی درووێنه‌كردنی ئاو ) ی له‌ ۆرك شۆپه‌كه‌دا خسته‌ڕوو ، باسه‌ له‌ به‌كارهێنانه‌كانی ئاو كرد كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی سوودیان لی وه‌رناگیرێت و له‌ ئاودێریدا به‌ ریژه‌ی 60%  به‌ ئاودێری به‌فیڕۆ ده‌ڕوات ، گرتنه‌ به‌ری ڕیوشوێنی هونه‌ری و ئه‌ندازیاری كه‌ مرۆڤ پشتی پی ده‌به‌ستێت پێناسه‌یه‌كه‌ بۆ دروێنه‌ كردنی ئاو ، له‌ كۆتاییدا گرنگی دروێنه‌ كردنی ئاو و ڕێگه‌كانی دروێنه‌ كردنی ئاوی ڕوونكرده‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ چۆن بتوانین سوودی لی وه‌ربگرین .

پاشان م.ی. ڕێباز حمه‌ غریب به‌ناونیشانی ( پرۆژه‌ ئاودێرییه‌كانی سه‌ر ئاوزێڵی سیروان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ریمی كوردستانی عێراق ) ، سه‌ره‌تا ناساندنێكی بۆ ئاوه‌زێڵی رووباری سیروان كرد وه‌ دابه‌شبوونی جوگرافی لقه‌ ئاوییه‌كانی ئاوزێلی ڕووباری سیروان كرد ، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ ئاودێرییه‌كانی ئاوزێڵی ڕووباری سیروان و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ووڵاتی ئێران وكۆی داهاتی ئاوی كۆكراوه‌ی پرۆژه‌ ئاودێرییه‌كان ، له‌ كۆتاییدا ئه‌و پرۆژه‌ ئاودێرییانه‌ی له‌ كوردستان له‌سه‌ر ئاوزێڵی سیروان دروستكراون وه‌ كاریگه‌ری ئه‌و پرۆژه‌ ئاودێرییانه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان .

بۆ بینینی لینكی ئاگاداری ۆرك شۆپه‌كه‌ له‌ سایتی زانكۆ كلیك له‌م لینكه‌ بكه‌ .

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *