زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و ‌ڕێکخراوی النمارق ئاهەنگی خه‌ڵات و ڕێزلێنان له‌ به‌شداربووانی خوێندنەوەی کتێبی گوڵاوی سەرمۆرکراو ئەنجامده‌دات

  ڕۆژی دوو شه‌ممه‌  2021ی 1ی 11

بە ئامادە بوونی  پ ی د نەریمان عبداللە علی ڕاگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان و  د. رسول حسن رسول  سەۆكی بەشی بنەماكانی ئاین ، ئاهەنگیخه‌ڵات و ڕێزلێنان له‌ به‌شداربووانی خوێندنەوە و تاقیكردنه‌وه‌ی   کتێبی گوڵاوی سەرمۆرکراو له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلى اللة علية  وسلم ) ئەنجامدرا .

کە لەلایەن زانکۆی هەڵەبجە/ كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان بەشی بنەماكانی ئاین و ڕێکخراوی النمارق ئەنجامدرا  ‎، لە وتەیەكدا بەڕێز ڕاگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان ئاماژەی بە گرنگی ئەم جۆرە چالاكیانەدا وه‌ ئەوەی خستە ڕوو کە زانکۆی هەڵەبجە بە بایەخەوە لەم جۆرە چالاکیانە دەڕوانێت ، ئەنجامدانی ئەم چالاکیانە جگە لەوەی خزمەتێکی گەورە بە کۆمەڵگاکەمان دەکات لەهەمان کات وەک ئەرکێکی زانستی ورۆشنبیری خۆمان بە تایبەت لە بەشی بنەماکانی ئاین تەماشای دەکەین ، چونکە لە سیستەمی نوێی خوێندنی زانکۆییدا هەمیشە جەخت لەسەر بنەمایەکی گرنگ دەکرێتەوە ، ئەویش ئەوەیە کە پێویستە زانکۆکان تێکەڵ بە کۆمەڵگا بن و رۆڵی کاریگەر ببینن لە بەرەو پێشچوونی کۆمەڵگاو لە کێشەو گرفتەکانی بکۆڵێتەوە ، وە زانکۆ کۆمەڵگا ئاراستە بکات بە جۆرێک کە تاکی بەهرەمەندو کۆمەڵگای تەندروست بەرهەم بهێنێت ، له‌ كۆتاییدا هیوای خواست ئەوەی ئەمرۆ کە ئەنجامی دەدەین بچێتە ئەو چوارچێوەیەوە ، کە بێگومان ئەوە ئامانجی هەمومانە .

. ‎دواتر خەڵاتی تایبەت بەسەر سەرکەوتواندا دابەشکرا

 

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *