بەشی راگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە كورسی تایبەت بۆ رۆژنامەنووسان رادەگەیەنێت

بەشی ڕاگەیاندنی سه‌ر به‌كۆلێژی زانستە مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی هەڵەبجە ( ٦ كورسی )  خوێندن بۆ ڕاگەیاندنكاران تەرخان دەكات  .

 بەپێی بڕگەی پانزەهەم تایبەت بە تەرخانكردنی كورسی خوێندن بۆڕاگەیاندنكاران ، لە ڕێنمایی ژمارە (٥) ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندكاران لە زانكۆكانی هەرێم ، بەشی ڕاگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە كورسی تایبەت بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیەنێت.

ڕۆژنامەنووسان دەتوانن لەرێی ئەم لینكەوە  فۆڕمەكە داونلۆد بكەن یان سەردانی تۆمارگای كۆلێژی زانستە مرۆڤەكانیان بكەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی فۆڕم و ڕێنماییەكان ، دواكات بۆ وەرگرتنەوەی فۆرمەكان ٢٠٢٠/١١/١٩ .

  رۆژی یەكشەممە ٢٠٢٠/١١/٢٢ تاقیكردنەوەی نوسین و زارەكی كاتژمێر ٩:٣٠ لە بەشی راگەیاندن ئەنجام دەدرێت.

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *