زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆی كۆیە بەهاوبەشی ۆرك شۆپێك ئەنجام دەدەن

بەشی بنەماکانی ئاینی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بەهاوبەشی زانکۆی کۆیە / فاکەڵتی پەروەردە  / بەشی پەروەردەی ئاینی  ۆرک شۆپێکیان بە ناونیشانی ( ڕۆڵی گەنج لە پرسە نوێیەکانی سەردەمدا ) ئەنجامدا.
بە ئامادەبوونی د.ڕەنجدەر محمد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری خوێندکاران پ.ی.د. ادریس كریم محمد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ یۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی  و ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی کۆیە و بەشێک لە خوێندکاران  ۆرک شۆپەکە ئەنجامدرا.
ۆرك شۆپەكە لەلایەن م.ی. هیوا محمد كریم بەڕێوەچوو بۆ هەریەك لە بەڕێزان :
پ.ی. د هێمن عزیز ابراهیم / سەرۆک بەشی پەروەردەی ئاینی زانکۆی کۆیە بەناونیشانی بەشداری گەنج لە پرسە سیاسیەکاندا :  باسی لە ڕۆڵی گەنج كرد لە بەرەو پێشەوەچونی ڕەوتی ژیان و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە بەگشتی کرد کە لەهەموو دونیادا گەنجان داینەمۆی داهێنانن و بڕبڕەن بۆ هەرنەتەوەو گەلێک بۆیە زۆر گرنگە کە لە قوتابخانە و زانکۆ دا مامۆستایان بەزۆری کار لەسەر ئەمە بکەن و گەنجان زۆرتر و زیاتر هۆشیار بکەنەوە.
د. رسول حسن رسول  / سەرۆک بەشی بنەماکانی ئاین زانکۆی هەڵەبجە بەناونیشانی ڕۆڵی گەنج لە پرسی ئاینی : . تیشكی خستە سەر  ڕۆڵی گەنج  و کاریگەری لەبواری قورئان و فەرمودەدا وەهەروەها ئامۆژگاری گەنج و بەخەبەرهێنانەوەی لەو پلانانەی کەلەم ڕۆژگارەدا بۆ پەکخستنی خراونەتەکار.
د. فارووق عمر أحمد / زانکۆی هەڵەبجە بەناونیشانی ڕۆڵی گەنج لە خوێندنەوەو ڕۆشنبیریدا :باسی لە زاڵ بون بەسەر کەلتورو ڕۆشنبیری و ئاڵو گۆڕی ڕۆشنبیری لەنێو گەنجاندا كرد و سیستمی زانکۆ و ڕۆڵی لەلاوازکردنی خوێندنەوە پاشان سۆشیال میدیاو لاوازکردنی ڕۆشنبیری ڕاستەقینە
د. عمر محمد سعید / زانکۆی کۆیە ڕۆڵی گەنج لە پرسە ئابوورییەکاندا : باسی لە ڕۆڵی گەنج کرد لە پرسە ئابوریەکاندا کەدەبێت گەنجان ئازایانەو بوێرانە خۆیان بێنە مەیدان و بەدوای هەلی کاری زیاترەوە بن وەهەوڵی داهێنانی بەردەوام بدەن چاولەدەستی گەورەو بەئەزموونەکان نەبن بەبەردەوامی. پلانی باشو تۆکمە دابڕێژێت بۆ بەدەستهێنانی ئابوریەکی باش وگونجاو.

لەکۆتاییدا ئامادەبووان  بە سەرنج و تێبینەکانی خۆیان خستەڕو ، وە زانكۆی هەڵەبجە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە مامۆستایانی زانکۆی کۆیە.

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *