زانكۆی هەڵەبجە سیمینارێك ساز دەكات

کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە سیمینارێکی ساز کرد.
ڕۆژی چوار شەممە بەشی مێژوو سیمینارێکی بە ناونیشانی  (کۆماری کوردستانی سوور – هۆکارەکانی دروستکردن و هەڵوەشاندنەوەی ) بۆ م.ی. عادل صدیق سازکرد.
سیمیناریست لە سیمینارەکەیدا بە ووردی دەربارەی هۆکارەکانی دروستکردن و ئەزموونی ئەو چەند ساڵەی کۆمار و فاکتەرەکانی هەڵوەشاندنەوەی باس کرد.
هەروەها باسی لەو ئەزموونانەی حوکمڕانی کورد کرد لەسەدەی ڕابردوودا کە بریتی بوو لە کۆماری کوردستان ، کە پایتەختەکەی ( لاچین ) بوو ، نزیکەی شەش ساڵ ١٩٢٣ – ١٩٢٩ درێژەی کێشا ، بەڵام بەهۆی فشارەکانی تورک و ئازەری و ئەرمەنەکان و گۆڕانکاری لە هەیکەلی کارگێڕی یەکێتی سۆڤیەتدا لە ساڵی ١٩٢٩ هەڵوەشایەوە.

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *