پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 2019 / 11 / 13 بەشی یاسا / كۆاێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان / زانكۆی هەڵەبجە بە ئامادەبونی پ.ی.د. نەریمان عبداللە علی ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان و سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشی یاساو ژمارەیەک لە خوێندکاران ۆرك شۆپێكی ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی ( ئایندەی عێراق وهەرێمی كوردستان لە بەردەم هەمواركردنی دەستوری هەمیشەیی 2005 ) دا .(ئەگەرەكان – مەترسی و دەستكەوتەكان ) لەلایەن م.ی. دڵشاد حامد دەروێش بەڕێوە چوو بە میوانداری ( حاكم شێخ لطیف ) بۆ هەریەك لەبەڕێزان : پ.ی. د هێمن عبداللە مامۆستا لەبەشی یاسا و م.ی. محسین حسن بارام .
تیایدا گفتۆگۆ لەسەر هەمواركردنی دەستور و مەترسییەكانی بۆسەر هەرێمی كوردستان كە لەچەند تەوەرێكی گرنگی لە خۆگرتبوو لەوانە :
1- ڕەهەندە سیاسییەكانی هەمواری دەستوری هەرێمی كوردستان و كاریگەری ململانێ ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان لەسەر هەمواری دەستور .
2- ڕێكارە یاساییەكانی هەمواری دەستوری هەرێمی كوردستان و شیكردنەوەی ماددەكانی (142 – 126 ) ی دەستوری هەرێمی كوردستان .
3- كێشەكانی سیستمی پەرلەمانی و گرنگی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان لەسەر سەركەوتنی سیستمی پەرلەمانی .
4- گرنگی یەكدەنگی كورد بۆ ڕێگری كردن لە مەترسیەكانی هەمواری دەستوری هەرێمی كوردستان .
پاشان بە سەرنج و پرسیاری ئامادەبووان کۆتایی بە ۆرک شۆپەکە هات ، هەروەها لۆگۆی زانکۆی هەڵەبجە وەک دیاری لەلایەن ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەخشرایە بەڕێز حاکم شێخ لطیف.













