سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێكەوتی 12 / 11 /2019 بەشی بنەماكانی ئاین /كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان / زانكۆی هەڵەبجە ئاهەنگی بۆ یادی لە دایك بوونی پێغەمبەر محمد ( صلی اللە علیە وسلم ) گێڕا .
بە ئامادەبوونی پ .ی .د. أدریس كریم محمد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و ڕاگری كۆڵێژەكان و سەرۆك بەش و مامۆستایان و خوێندكاران ئاهەنگەكە دەستی پێكرد وبەسەرپەرشتی د. رسول حسن رسول سەرۆك بەشی بنەماكانی ئاین بەڕێوەچوو ، سەرەتا بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز لەلایەن خوێندكارێكی بەشی بنەماكانی ئاین یادەكە ڕازێنرایەوە .
دواتر ووتاری سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە لەلایەن پ.ی.د. أدریس كریم خوێنرایەوە و تیایدا باسی لەوە كرد كە ئایینی ئیسلام بەشێوەیەك ئاڕاستەی كردوین كە تەنها بیرو بیركردنەوەمان بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتیبەدیوی انساندا نەبێت بە تەنها ، بەڵكو بە ئاوڕدانەوەمان بێت بە پاراستنی ژینگەو خزمەتكردن و پاك ڕاگرتنی ژینگەی شارو شارۆچكەكان بە ڕێزگرتنمان بێت لە بونەوەرو ئاژەڵ بەشێوازێك بێت بتوانین مافی بە هەر بابەتێك بدەین كە مامەڵەی لەگەڵ دەكەین و رێزی هەر بابەتێك بگرین كە تیایدا دەبین ، وە هەموو ئەم ئاكارو سیفاتە جوانانە ئەزانین لە كوێوە هاتووە كێ هێناوێتی ؟ كێ گەیاندوێتی بە ئێمە ؟ كەوابوو پێویستە بتوانین ئەو ئەمانەتە كە خوای گەورە خۆی ناردوێتی لە ڕێگەی پەیامبەری خؤیەوە پێغەمبەرمان محمد ( ص ) پارێزەری بین و بیگەیەنین بە دوای خۆمان .
پاشان د. حسین محمد صاڵح ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وتارێكی خوێندەوەو تیایدا تیشكی خستە سەر دوو وێستگەی گرنگی ژیانی پێغەمبەر ( د. خ ) لە لەدایك بوونەوە هەتا كۆچ كردنی .
بەقەصیدەیەكی ئایینی كۆتایی بە یادەكە هات .











