ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ١١ /١١ /٢٠١٩ بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی پ.ی.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان و سەرۆک بەش و مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندن سیمینارێکی ڕۆژنامەنووسی و ناساندنی ( لەغەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیاڵ میدیا ) بۆ نووسەرو ڕۆژنامەنووس (ستران عبداللە) پێشكەش كرد ، نووسەر لە سیمینارەکەیدا باسی لەوە کرد کە له ئەمڕۆدا زۆر زەحمەتە بتوانین کێبڕکێی سۆشیاڵ میدیا بکەین ، لەبەرئەوەی هەر بابەتێک لە ( ڕۆژنامە – ڕادیۆ – تیڤی ) بڵاو دەکرێتەوە ئەتوانین لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوی بکەینەوە. نووسەر ئاماژەی بەوەکرد کە سۆشیاڵ میدیا تۆڕێکی ڕاگەیاندنە سێ ئەرک جێ بە جێ دەکات ( بینراو – نوسراو – ڤیدیۆ ) تۆڕێکە بۆ سەرجەم کارەکان بەکاردێت.
دواتر باسی لە خەسڵەتە گرنگەکانی کاری میدیایی ڕۆژنامەنووسی کرد کە کارێکی پێکەوەییەو هەم هونەریشە ، هەروەها پەیوەندی بەکاتەوە هەیە و دواتر دەبێت کەوڵی بیرۆکە بکەیت .
پاشان چەند كۆپیەك لەكتێبەكەی پێشكەش بە كتێبخانەی زانكۆی هەڵەبجە و خوێندكارانی بەشی ڕاگەیاندن كرد .
لە کۆتاییدا پ.ی.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە له ووتەیەکدا زۆر بەخێرهاتنی بەڕێزیانی کردو دەستخۆشی لێكردن بۆ ئەنجام دانی سیمینارەكەیان و پێشنیاری کرد چۆن لە زانکۆی سلێمانی ڕۆژانەی کوردستانی نوێ ئەگاتە دەست خوێندکاران لە زانکۆی هەڵەبجەش ئەو کارە بکەن لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و بەتایبەت خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندن ، وە هیوای خواست کۆڕو کۆبوونەوەی زیاتر بکات لەسەر کاریگەرییە نەرێنیەکانی سۆشیاڵ میدیا کە لەئەمڕۆدا کاریگەری خراپی کردۆتە سەر خوێندکاران و گەنجانمان بەشێوەیەکی گشتی ، نووسەریش كۆپیەك لەبەرهەمەكەی خۆی پێشكەش بەسەرۆكی زانكۆ كرد.











